بێستون ھەولێری
شاعیر، ھەولێر
………………
گەر لەشیعرا جوانیەکەی تۆم
فەرامۆشکرد زیزنەبی
تۆم وەلا ناو تاوێ دڵی
گوڵم خۆشکرد زیزنەبی
ئیرەیی باوە لەناوا
گەرنا جوانی من ئەتۆی
نەتبیستووە کەسێ دەمرێ
گشت دەڵێن خۆزگەم بەخۆی!؟
ترسە و ئیتر بینم دەگرێ
چاو دەتبا گەر وانەکەم
دەنا ڕووی تۆ گەش دەسووتێ و
ھێشتا من پەروانەکەم
گەر لەشیعرا تۆ خاوەنی
ئەو ڕووخسارە جوانە نیت
بۆ ئەوەیە وابزانن
تۆ لەگەڵ گوڵ دووانە نیت
.
.

