فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بنەمـاکانی نووسـیـنی کـورتە چـیرۆک بـۆ منـداڵان.

رەزا شـوان
نووسەر، نەرويج

بۆ ئەو بەهـرەمەنـد و ئارەزوومەنـدە لاوانـەی کە خـولـیای نووسیـنی کـورتە چـیرۆکن بـۆ منـداڵان. چەنـد پێـوەر و بنـەمـا و رێـنماییەک هـەیە، دەتـوانـن لە نووسـینی کورتە چـیرۆکی کوالیتی باش بۆ منـداڵان بەکاریـان بهـێـنـن. پـێـش هـەمـوو شـتـێک مـتـمانەبـوونتـان بە تـوانـاکانی خۆتـان هـەبێـت، کە فـاکـتەرێکی گـرنگی سەرکەوتـنتانە.هـەمـیشەيش ئەوەتان لە خەیـاڵـدا بێـت، کە چـیرۆکەکانتان بۆ منـداڵان دەنووسن.پێویستە شارەزای قـۆناغـەکانی تەمەنی منداڵان و فـەرهـەنگی زمـانی منداڵان و دەروونناسیی منـداڵان بن. تا بتوانن بچـنە نـاو جـیهانی وەنەوشەیی و ئەفـسووناوی منـداڵانەوە، کە جیهـانێکە سەرانسەر لە پـاکی و بـێـتاوانی، لە راز و نیـازی پـاک، لە هـیوا و گەشـبـینی، لە خەونی سـەوز، لە جوانی و لە خەنـدە و پـێکەنـین. لە خۆشەویسی، لە قـسەی قـوت و شیرین، لەهـتد.
زۆر بە کـورتی و بەچـڕی لـەم خاڵانـەدا، باس لە گـرنگـتریـن بنـەمـاکانی نووسینی کـورتە چـیرۆک بـۆ منـداڵان دەکـەیـن:

١ـ ئیـلهـامی چـیـرۆک: ئیـلهـام بۆ نووسینی چـیرۆک، لە خەیاڵکردنێکی ئازادەوە دێت. زۆر زۆرن، دەتـوانن لە هەموو شوێنێکـدا بیـدۆزنەوە، تەنیا ئەوەی دەوێت کە بزانن چۆن دەیدۆزنەوە. دەکرێت لە رووداوێکەوە، یان لە راسـتییەکانی ژیـانی رۆژانەی منداڵانەوە، یا لە بیرەوەرییەکانی ژیانتانەوە یان ئیلهامێکی کوتوپـڕدا بۆتان بێـت، بە کورتی ئیلهامی کورتە چیرۆک، لە زۆر سەرچاوەوە دێـت.

٢ـ بیـرۆکە: بیـرۆکە یەکـێکە لە بنەما سەرەکییەکانی چیرۆک. بە دینەمۆ و بە بـڕبـڕە پشتی کورتە چـیرۆک بۆ منداڵان دادەنرێـت. چیرۆکەکان بە دەوری بیرۆکەکاندا دەسووڕێنەوە. پێویستە بیـرۆکە راست و لۆژیکی بێـت و پەیامێکی پەروەردەیی روونی لەخۆگـرتـووبێـت، تا منـداڵان لـێی تێـبگەن.

٣ـ ناونیـشانی چـیرۆک: دانـانی ناونیشانی خـۆش و ئاسان و سەرنجـڕاکـێش و گـونجاو، کە لەگـەڵ نـاوەڕۆکی کـورتـە چـیرۆک بـۆ منـداڵان زۆر گـرنـگە. بە قـەوارەیەکی گەورەتـریـش بنووسـرێـت.

٤ـ پـڵـۆت یان گـرێی چـیرۆک: پڵـۆت لە کورتە چـیرۆک بۆ منداڵان، بریتییە لەو کێشە و ئاریشەیە، کە پاڵەوانی چـیرۆکەکە رووبـەڕووی دەبێتەوە و چارەسەرێکی گونجاوی بۆ دەکات. کە پەیـوەنـدی بـە ژیـانی رۆژانـەی منـداڵانـەوە هـەبـێـت، مـلـمـلانـێی کـارەکـتـەرەکـانی چـیرۆکـەکـە، بـە دەوری چارەسەرکـردن و کـردنـەوەی ئـەو گـرێـیـەدا دەسـووڕێـنـەوە.

٥ـ کارەکـتەرەکـان: مـرۆڤ بن یان ئـاژەڵ و بـاڵـندە و زیـنـدەوەر و رووەک و شـتی تـر، پێـویـستە کارەکـتەرەکانی کورتە چـیرۆکی باش بـۆ منـداڵان، نوێـنـەری کـۆمەڵـێکی فـراوان بـن. وا بکەن کە تەنیا یەک کـارەکـتەری سـەرەکی هـەڵـبژێـرن، دوو یا سێ کارەکـتەری دیکەش پـاڵـپـشتی بـن. فـرە کـارەکـتەری لە کـورتە چـیرۆکـدا بۆ منـداڵان، سـەر لە منـداڵان دەشـێوێنن.

٦ـ مـلـمـلانێ: توانای سەرکەوتـن یا شکـستی پاڵەوان لە مـلـملانێـدا دەردەکـەوێـت. نابێـت ملمـلانی لە کورتە چـیرۆک بۆ منـداڵان، نالـۆژیکی و درێـژ و بـێـزارکەر بێـت. ناشـبێـت کاری لەتـوانابـەدەر، بـدرێـتە پاڵ پاڵەوانی کورتە چـیرۆکەوە بۆ منداڵان. تا منـداڵان گومـان لە راستییان نەکەن. پێویستە لە ملـملانێـدا، جەخـت لەسەر سەرکەوتنی:باشە بەسەر خـراپـەدا، ئاشتی بەسەر شـەڕدا، گەشبینی بەسـەر رەشبـیـنـیدا، دڵـسۆزی بەسـەر ناپـاکـیدا، خـۆشـەویـستی بەسەر رقـدا،هـتد، بکـرێتـەوە.

٧ـ زمـانی چـیرۆک بۆ منـدان: زمان گـرنگترین کـۆڵەکە و فـاکـتەرە لە نووسینی کورتە چـیروک بۆ منـداڵان.پێویستە بە زمانێکی کوردی پەتی و ئاسان و شیریـن دابـڕێـژرێـت. وشەکان روون و واتا زانـراوبـن، رستەکان کـورت و ئاسان بـن، تا منـداڵان بە ئاسانی لـێیان تێبگەن. بەکارهـێنانی وشە و رستەی بـزوێنەر، زیـاتر سەرنجی منـداڵان رادەکـێـشن. وەک: چـۆلەکەکە هـەڵـفـڕی، نـازە پـێکەنی.

٨ـ دیـالـۆگ: دیـالـۆگ بنەمـایەکی سەرەکی تـری کورتە چـیرۆکی باشە بۆ منـداڵان. دیالـۆگ بـریتییە لە گفـتوگۆ لەنێوان دوو کارەکتەر یا زیاتر. دیـالـۆگ لەنێـوان کارەکـتەرە سەرەکـییەکان بەکاربهـێنن. چونکە دیـالـۆگ چـێژ و خـۆشی بە منـداڵانی خوێـنـەر یان گـوێگـرانی چـیرۆکەکـانتان دەبخـشـێـت.

٩ـ بیـرکـردنەوە و خەیـاڵ: ئێـوەی چـیروکـنووسانی کـورتـە چـیرۆک بـۆ منـداڵان، پێـویـستـیـتان بە خەیاڵـێکی فـراوان و بە بیرکردنەوەیەکی قـووڵ هـەیە. چونکە خەیاڵ رەگەزێکی گرنگە لە چیرۆک.

١٠ـ داڕشـتنی کورتە چـیرۆک: لەوانەیە هەر چیرۆکنووسێک، رێباز و شـێواز خـۆی لە گـێڕانەوە و لە نووسینی چـیرۆکدا هەبێـت. بیر لە شـێواز و لە ستایـلی جیاواز و ناوازە بکەنەوە. گـرنگ ئەوەیە کە بە شێوازێکی سووک و ئاسان و کورت و پوخت، بەپێی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵی و فەرهەنگی زمانیان چـیرۆکەکانتان دابـڕێژن. بە سەرەتایەکی بەهـێز و سەرنجـڕاکێش دەست بە نووسینی کورتە چـیرۆکەکـانتـان بـکەن.لـە هـەر چـیرۆکـێکـیشدا، سەرەتـا و نـاوەڕاست و کـۆتـایی هـەیە. پێـویـستە دووربکەونەوە لە شێوازی کلاسیکی، تەڵقین ئاسایی و وتاربێژی و پەندێری و رێنمایی راستەوخۆ.

١١ـ کات و شـوێـن: دوو بنەمای سەرەکیی ترن، لە نووسینی کورتە چـیرۆک بۆ منداڵان. بەبێ کات و شـوێـن، لێکـدانەوە بۆ رووداوەکان ناکـرێـت.پێویستە کات و شوێنی رووداوەکان دیاری بکـرێـن.

١٢ـ وێنـەی رەنگاوڕەنگی روونکـردنەوە:وێنـەی روونکـردنەوەی فـۆتـۆگـرافی یان کـێـشراو، بۆ باتەکـانی چـیرۆکەکـانتان بۆ منـداڵان پێـویسـتـن. وێنـە چـیرۆکەکـان جـوانـتر و شـیریـنتر دەکـەن و زیـاتـریـش سـەرنجی منـداڵان رادەکـێـشن. وشـە و رسـتە و وێـنـە دەبـن بە تەواوکـەری یەکـتری.

١٣ـ پیـاچـوونەوە: پێـش بڵاوکـردنەوەی چـیرۆکەکانتـان، بە وردی پـێیانـدا بچـنەوە. لە هـەڵـەکـانی رێنووسی و رێـزمانی و خاڵبەنـدییەکان، بـژاریان بکەن و راسـتیان بکەنەوە. نەنگـیش نیـیە ئەگەر پـێـشانی نووسـەرانـێـكی بە ئـەزمـوونی بـواری کـورتە چـیرۆکی منـداڵان بـدەن. سـوود لە را و لە تـێـبینییەکـانیان وەربگـرن. کەسیش بە چـیروکـنووس لەدایـک نەبـووە. بە ئەزمـوونـدا تـێـپەڕیـوە.

١٤ـ دیـزایـنـێکی جـوان: ئەگەر کورتە چـیرۆکەکانتان، لە کتێبێکی چاپکراودا پێشکەش بە منداڵان بکـریـن. پێویـستە دیـزایـن و بـەرگی کـتـێـبەکە و ناونـیشان و قەوارەی پـیـتەکانی چاپ و هـونەری رازانـدنـەەوەی کـتـێـبەکـە جـوان و سەرنـجـڕاکـێـشبـن بـۆ منـداڵان.

١٥ـ کۆتـایی چـیرۆکەکان: کۆتایی لە کورتە چـیرۆک بۆ منـداڵان زۆر گرنگە.پێویستە کۆتاییەکانیان دڵخـۆشکەربـن و بە هـێوا و گەشبینی و بە گەیـانـدنی ئامانج و بە پەیامێکی پـەروەردەیی کۆتایی بە چیرۆکەکانتان بهـێنن، بە چارەسەرکردنی کێشەکان و بە پەند و وانەیەکی ئەرێنی کۆتاییان پێبهـێنن.


دوبـەی: ٢٠٢٥

1747742398197blob.jpg1747742434207blob.jpg