ستار ئەحمەد
شاعیر، کەرکووک
…………………
له‌ده‌رگای ئه‌و خه‌مه مه‌ده
ده‌بێته ئاوێنه‌ی زامه‌كان
وچانی مردنێك له‌ڕێیه
رێ هه‌یه…
ده‌تباته ترۆپكی سه‌ركه‌وتن
هه‌شه بۆ پێشوازیت
هه‌زاران په‌پووله ده‌كاته قوربانی
له‌كاته‌كان مه‌پرسه ….
وچانێك…
ده‌تباته مه‌جلیسی مه‌عشوق و
دوور نییه هه‌نگاوێك
رۆحت وردوخاش بكات
له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌دگار و
نووسینه‌وه‌ی چاره‌نووسدا
ره‌نگه هه‌ڵوێستێك بتدۆڕێنێ
بۆیه له‌پرسیاری بوون مه‌كۆڵه‌وه
له‌بۆته‌ی ژیانا هه‌لێك بڕه‌خسێنه
بۆ ئه‌وساتانه‌ی
قه‌ده‌ر له‌ده‌روازه‌ی رۆحته‌وه
له‌گه‌ڵ خواسته‌كاندا ئاشت ده‌بێته‌وه
واز له‌سه‌رابێك بهێنه
له‌قه‌یره‌یی نزیكت ده‌كاته‌وه
كۆتی ونبوون له‌گه‌ردنت ده‌ئاڵێنێ
له‌نسێی شه‌وێكا بسره‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ عومری ره‌هات بگری
بۆ ئه‌وه له‌دایك بووی
مێژووی رێگاكان بناسی
نیشتمانێك له‌عومرت ماره‌كه‌یت
سێوێك له‌قه‌دپاڵیا پاك بكه‌یت و
خه‌ڵوه‌تگایه‌ك بۆ عه‌شقت بخوازی
بڕۆ كام رێگا سه‌خته
ئه‌نگوستی بپێوه
هه‌تا ده‌گه‌یته لوتكه‌یه‌ك كه‌سك بێت
وه‌ك ئه‌و خۆزگانه‌ی
دوورگه‌یه‌ك له‌ئه‌ندێشه
ده‌كه‌نه توێشووی سه‌فه‌رو
عومرێكی نوێ
بۆ خواسته‌كانت جێده‌هێڵن
نوستن له‌پاڵ تروسكه‌ی نیازدا
سه‌ری دێوانه‌ت
له‌عه‌شق خاڵی ده‌كاته‌وه
به‌هه‌نگاوی هاوخه‌ما راناگه‌یت
خۆزگه‌یه‌ك باوه‌شت بۆناكاته‌وه
گه‌ڵایه‌ك…
بۆ په‌روانه‌یه‌ك چاكبكه
هه‌تا له‌سایه‌ی گوڵێكدا
پشوویه‌ك بده‌یت!