فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لێی گەڕێن…

 

بینەر ساڵح
شاعیر، ڕاپەڕین
………………..
با ڕۆژگاری پڕ ئازار ماڵی ئێمە بێت
لێی گەڕێن
با تەنیایی ژیان
میوان و ژوانگە
ساباتی عەشق
بزەی لێو و دەمی پڕ خەندەی ئێمە بێت
ئێمە
جگە لە کۆڵێ ئازار
لە خەم
لە بێ بەشی
لە خەیاڵی پووچ
چیتر بەشمانە.!؟
سەیرە
ڕۆژگاری ئێمە جوانە
بەڵام جوان نابینین
من
شادیەکانم بەش دەکەم
کەچی تۆ ئازارەکانت
من هەڵگری ئازار و
تۆش کڕیاری شادی
لێی گەڕێ
با هەر بەم چەشنە دڵ سەما بکا
کۆتایمان ڕێگەیەکە
هەر چەشنێ بێ
دواجار مەرگ پێمان دەگا
….