م. محەمەد مەلا ڕەحمان
شاعیر، ھەولێر
………………….
۱ـ
گرمەی هەورێکی پرتەقاڵی،
بە گوێچکەما خۆی هەڵواسی ـ
کەمامە !
۲ـ
کەلەشێرەکەم پێی وابوو ئێوارەیە ،
خۆڵ ؛
چاوی خۆری گرتبوو !
۳ـ
داپیرم؛
بۆنی خۆڵەکەی دەکرد ،
لای وابوو نامە بەری عەرعەرە!
٤ـ
باران ناپژمێ ،
دەمێکە مەرگی هەناسەی پێیە ـ
خۆڵبارین !
ـــــــــــــ
١٧/ ٥/ ٢٠٢٥