عەلی حەمەڕەشید
نووسەر، سلێمانی
چەند خۆشە ئەو کاتانەی
لە ئامێزی خەیاڵام
لەو دنیا بەرینەدا
کەسێکم بەرزە باڵام
…
چەند خۆزگە و ھیوام ھەیە
دەیانگەمێ بێ کێشە
لە یەکێکیان تێر نەبووم
یەکێکی تر لە پێشە
…
دنیایەکە ڕەنگاوڕەنگ
سەربەست تیا دێم و دەچم
بە زوویی و بە ئاسانی
چیم بوێت پێی شاد دەبم
خۆزگە ئەم جیھانەشمان
وەکو جیھانی خەیاڵ
بۆ خۆزگە و ھیواکانمان
ئاسمانێک دەبوو ســاماڵ