مستەفا ڕەسوڵ
……………..
چاوم لە سەر شوێن پێی یادگاریەکانتە
خۆزگەکانی منت چ لێ کردوون؟
ئێستا وەک جاران بۆنی دڵداریت لێ نایێ
گۆزەی دڵی خۆم دابووە دەستی تۆ
لە جیاتی پێکەنین بە گریان پڕد کرد
پەیکەری ئەوینم لە دەست مۆرانەی خەم بۆ کوێ ببەم
نەهاتیەوە ڤژی خۆزگەکانم بۆ شانە بکەی
دەستی پایز گەیشتە هەواری ئەوینی منیش
ناخم ئێستا زەرد هەلگەڕاوە
تاڵاوی تووڕەیی تاکەی دەرخواردم دەدەی
۱۱/۹ ـــــ ۲۰۲٤/۱۱/۱۲