ئەرسەلان ئالانی
نووسەر و شێوەکار
…………………
لە ڕێوڕەسمی ناشتنی بیرەوەرییەکان
دوا ئاواتم بە دی بێنە
وەک مەحکومێک
کە بەر لە لەسێدارەدان
یەکێ لە ئاواتەکانی بەدی دێنن
ئاواتی من ئەستەم نییە
سەروەت و ماڵی زۆر نییە
نە ماشێنە ، نە ڤێللایە
نە پلەو پۆستی ئەعلایە
نە وەسیەتی خێزانییە
بەڵکوو بۆم بێننەدی زوو
بمکەن بە تابووتی مردوو
بە ئەندازەی جەنازەی ئەو
بمخەنە سەر سنگی مێژوو
یادگاریەکانم پێ داپۆشن
ڕاز و نیازی ڕابردوو
کە تا ئێستاش
وەکو ڕەنگی من خامۆشن !