فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

نادیـار…

گۆریان ھەڵەبجەیی
شاعیر، ھەڵەبجە
………………..
ئەو یەک تروسکە بوو
بوە نەیزەک و ….
بە شینایی ئاسمانا
دڕی بە ئارامی یاو …
ئیتر ڕۆشت …
دڵنیام نەهەنگ نەیکردوەتە پاروو
کە خۆی لە ئاسمان بوو
خۆ هەور نەیقیژاندوە بە سەریا
کابوس خەوی لێنەزڕاندوە
شەپۆل نەیکردوەتە پشتوێن
نوسین فەرامۆشی نەکردوە و …
لە یەک چاو تروکانا
لە کۆشکی بەلقیس فڕێدرابێت
لەو کاتەوە ….
هیچ شیعرێ ئەوی نەکردوەتە گوزارشت
هیچ دایکێ نەیکردوەتە لای لایە
یەک کۆتر باڵی نەکردوەتە ناز بۆی
هیچ وەرزێ خاوەندارێتی نەکردوە
ئەها کە وەختی هەلاکەت بوو …
دێوانەکانیش پێت ئەڵێن
تۆ هەڵەت کرد و
درەنگ ڕێت کەوتە خانەقا
درەنگ ئاخێز بویت لە ڕێی تەریقەتا
ئەبیتە مەسخەرە
مەعشوق خۆی دێت و پێت ئەڵێ …
ئەم نابیناییەت چی بوو
خۆ من هەر لات بوم
ئازازێکت نەچەشتوە بە تەنیا
یاهویەکت نەکردوە مەولانا نەیبیستێ
شەوێک نەبوە پرچم بە دەستەوە نەبوبێ …
مەعشوق وای وت …
وتی تۆ لە عەدەمەوە سیاچارەییت بۆ دوراوە