فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکســت!

بێستون حەسەن
شاعیر
……………
لێرە ، بەتەنیشت برینەوە
سەفەر لە سیگارێکەوە بپێچە
کە تا خۆی ، تا قوڵایی دوری
پڕ بوە لە ئێوارانی نائومێدی و
هەوەسی مردنێکی قژ ڕەش ..
گوێ هەڵخە بۆ نرکەی ئەو کۆترانەش
کە دڵیان بە قردێلەی بارانەوە بەستوە
کە تا ئەوسەری میهرەبانیی بەپێوە دەنون
تا بزانی ، تەنیایی بۆ لە نەسلی قاوەیە !
بۆ ئەڤین کە ئەکەوێتە سەر ڕیتمی پیاسە
هەناوی لە تریقەی مێو دەئاڵێ !
بۆ خەیاڵ شەرم دایدەگرێ
ئەودەمەی گۆرانییەکی ماملێ
لەتوێی باخی هەنجیرێکەوە
هاوین ئەکا بە نیشتیمان !

بێستون حەسەن.jpeg