عومەر ڕەمەزان
شاعیر، ڕاپەڕین
……………..
وەرە با ئاشت بینەوە
ئیدی بەسە لێک دابڕان
وەرە باوەش پێکدا کەینەوە
هەروەک چۆن بووین
جاری جاران…
وەرە بۆمن ببە زەوی
منیش بۆتۆ دەبمە
گومەزی شینی ئاسمان
وەرە ببە بەتیشکی خۆر
منیش تنۆکی باران
بەیەکەوە
لە ئاسمانی شین
پەلکە زێڕینە دەئافرێنین
دەی وەرە ببە گوڵ
منیش دەبمە هەنگ
باپێکەوە لەشیلەی گوڵ
هەنگوینی شیرین
بۆ دەردی ژین
بەرهەم بێنین
ئیدی بەسە لێک دابڕان
با باوەش پێکدا بکەین
هەروەک چۆن بوین
جاری جاران..
16/5/2021