فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکچوون!

  کورتە چــــیرۆك
وریا میراودەلی
چیرۆکنووس
………….
شەوێکی ساردی زستان بوو لەسەرجێگاکەم پاڵ کەوتبووم….
کاتژمێرەکە لەنیوەی شەو لایدابوو لەدڵەڕاوکێدابووم
وەك بڵێی چاوەڕێی هەواڵێك یان هەرشتێك دەکەم
نەم دەتوانی بخەوم
لەپڕ بە زەنگی نامەیەك بەئاگاهاتمەوە  سەیری مۆبائیلەکەمم کرد من نەم دەناسی
بەکۆمەڵێك وشەگەلی جوان لەوەسفی مندا دەستی پێکردبوو
بەیەکەوە  کەوتینە گفتوگۆ
واخۆی دەرخست کەفریشتەی فریاد ڕەسی ژیانی منە
بەڵام ئەو  لەهەموو خەیاڵە ڕەنگاڵەییەکانی ژیانم دایماڵیـــــم
پەڕبەپەڕی ڕۆژمێری ژیانی سووتاندم  خەیاڵەکانی پێچەوانەکردمەوە
ئەو نەبوو بەفریشتە بەڵکوو فریشتەی خەونەکانی ژیانمی بە یەکجاری کوشت
ئێستا ئەو لە بەرگی فریشتەدا شەیتانێکە
دەستی بەسەرمدا گرتووە
وەك کابوس لە هەموو خەونێکمدا بەسەرمەوە وەستاوە
پزیشکی شارەکەمان بە خێزانەکەمانی وت تازە بەخشراوم
بەڵام باوکم …..بە ئومێدەوە موتفەڕکی سەرمەزاری پیاو چاکی گوندەکەمانی بۆهێنابووم  بەڵام ئەویش سوودی نەبوو
تائێستا نزاکانی دایکیشم کە هەموو ڕۆژێك لە سەر بەرماڵەکەی دەستەکانی بۆئاسمان بەرزدەکاتەوە بێ وەڵامن
منیش تائێستا لە گەڵ ئەم شەبەحەی ناو وجوودم  تازە بۆ هەمیشە بووین بە دوو مەعشوق.