فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گەردیلەکان دەکەمەوە بەربەســت!

عومەری مەلا
شاعیر، گەرمیان
…………………..
وەک باڵندەیەک لەسەر پیرەدرەختێک هەڵدەکورمێم،
دەڕوانمە ئاسۆی تواناکان و
ورد و درشتیان بژارە دەکەم
وەک تراویلکەیەک دەبمە جێ ئومێدی تینویەکی بێ پەروا
هۆشیاری بۆ دەکەم بە دیاری
گەر دەرگاکانم لێ دابخرێت
پارچەیەک میوزیک دەکەم بە هێزێکی کەمەرشکێن
یان تابلۆیەکی وزە دەخەمە بەر نیگایەکی دزێو
بیرۆکەکانم دەکەم بە قەڵایەک و
لە ترۆپکییەوە  ئاسودەیی دەکەم بە هەوێنی ژیان و
وەکو مۆرێک بەناو چاوی تەمەنەوە جێی دەهێڵم
نووسینێک لەسەر سنگی دیوارێک دەکەمە دواهەمین
یادداشتەکان و
بە خەتی متمانە هەڵی دەکۆڵم….