فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کارکردن بە بەرنامە!

عەبدولڕەحمان تاوگۆزی
شاعیر، سلێمانی
……………….
دایکم ، باوکم هۆشیارن
بـۆ زیـــرەکیم هــاوکارن
بۆ مـن خەریکی ڕەنجن
بەئـاگاو جـێی سەرنجن
خـشـتەیان بــۆ دانــاوم
گـوێــڕایەڵـم سەرچـاوم
کات بۆ ڕۆژان ، شەوانە
بـــۆ ئــەرکی قـوتابخانە
کات بۆ(تیڤی) بۆ گەمە
هـەر ئــامـێرێ کە هەمە
دروست بە کاریان دێنم
هـەتـا زۆربــاش بخوێنم.