فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هەموو ڕۆژێ ڕۆژی دایکم!

  چاوە بێ خەوەکانی   ……..
…… ئاسکە سەربڕاوەکە   ……
چیرۆک
ئەمير پاشا نامدار
نووسەر، هەڵەبجە
………………..
ئێوارەیەکی شەڕی ناوخۆ بوو ،   چاوی ئاسمان  وەک ئێمەی پیاو   وەک چاوی سەگێکی هاری نهێنگر سوور سوور بوو  بوون،  لەولاوە چاوەکانی  دایکێک بۆ  خەمی خۆی  و  برسێتی مناڵەکانی کزکز  وەک خۆری پایزی دەم کەل  بەرەو ئاوا بوون کۆچ بکا  دیاربوون  . لەو دیوو ژێر پێڵوە نەرمەکانی گۆمێ خوێنی مەییوو بوون .
دایکێ بوو ئەوەندە دەزانم دەیان گووت
مێردەکەی لە شەڕی برا کوژی کەوتۆتە بەر گوللەی وێڵی براکانەوە .
من دوورو نزیک  لای قەسابەکەوە ڕاوەستابووم  ژنێک  لە جوانی وەسف ناکرێ .عابایەکی ڕەش لە شەو ڕەشتر لە باڵایی بەرزی پێچرابوو ، بەڵام ئەوی من دەم بینی خەم و خەفەتێکی گەورە بوو ،وەک دڕکەکانی سەروو ناوچاوی مەسیح لەجەستەوەی خۆی پێچا بوو ، ڕووخسار و چاوەکانی وەک مۆنالیزا خەمگین و خەمبار .جارجار لێوەکانی  بەلەرەو لەرزینێک دەکرانەوە جگە لە من هەمووان وایان دەزانی پێ دەکەنێ  هەموو پیاوان پێی شا گەشکە و شادمان  دەبوون . بەڵام ئەوە گیانی شیرینی بوو دەهاتە سەرلێوی تا  بفڕێ
لەرزینی لێوە  بار لێ نیشتوەکانی قوڵپی گریانی ناو سینە و دەروونی بوو  وەک بورکان هەڵ دەچوو دەهاتە سەرلێوانی.  بەڵام نازانم چ هۆکارێ بوو  دادەمرکایەوە و ڕەنگێکی خۆڵەمێشی لەناو  چاوەکانی و سەر لێوەکانی بەجێ دەهێشت، من چاوەڕوانی بووم ها ئێستا  بمرێ  بەڵام ئەو هەر بە پێوە وەستابوو.
کەس نەی دەبینی جگە لە من .
 دایکێک وەک پشکۆ و زیخ و لمی سوتاو لە ژێر پێی دا بێ،   وەک ئەوەی  ژانی منداڵی هەبێ ، یان وەک پشیلەیەک  بەچکەکانی  لەناو ئاگردابێ  وابوو  .ژان دەیگرت و ئارەقەی ژێرلێو لووتی دەبریسکایەوە و  ئارامی لێ بڕابوو ،
پەلی دەکوتا و ڕای دەوەشاندن ، ڕووی لە گشت کەس دەکرد ، بەچوار دەوری خۆیدا خولی دەخوارد  دەت گوت سەما دەکا ،  هەر من دەم بینی  کەس کەسی کە نەیدەبینی ،  ئەو  هێندە توند هاواری دەکرد و دەی قیژاند ناو گەرووی وشک هەڵاتووی دیار بوو ، کەس گوێی لە دەنگی نەبوو  جگە لە من، منیش   دەتگووت خەو دەبینم و شەوە گرتوومی ، نەم دەتوانی بڕۆم  بڵێم چیت دەوێ ، وەک لەخەوی ناخۆشدا بم ، سەیرم دەکرد و کەم کەم هەستم دەکرد تکەی عارەقەم لە پشت گوێکانمەوە  وەک بەچکە توولەماری ساردوسڕی بەیانیان  بەرە و خوار و بە لاملم دادێنە خوارەوە ،جارجار  لە  ناو پشتم  هەستم بە هەوایەکی ساردی شێدار دەکرد،
نەم دەتوانی هەنگاو  هەڵگرم و  بچم  بۆ  لای ، وام دەزانی لەناو  زەوی  ڕۆ  چووم .
لە ناوەڕاستی ئەو خەڵکەدا   نەکەس گوێی لێ بوو کەس دەیبینی ، جگە من .
پاشان چەند جار ئەم سەرەو سەری دووکانەکانی کرد و دوا جار لای دووکانی گۆشت فرۆشەکەی نزیکی من  لەسەر    کەلەسەری گوێرەکەیەک ، لەبەردەم  دووکانی قەسابەکە  دانرابوو هەڵوێستەیەکی کرد.
    پاش دووسێ جار داوا کردن بە پاڕانەوە و لاڵانەوە  کابرای گۆشت فرۆش چاوی بۆ دوور و خەڵکەکەی دەڕوانی و لەگەڵ ژنەکە قسەی دەکرد
(خوشکەکەم خۆشمان فەقیرو هەژارمان زۆرە بڕۆ خوا بتداتێ )
ژنە کەڕۆیشت .دیار نەما  دووکانەکان کەم کەم دادەخران و بازاڕ چۆڵ دەبوو  هەوا سارد و بەرەو تاریکی دەڕۆیشت ، سەری گوێرەکەکە  هەر لەسەر  شوستەکە لارەمل  کەوتبوو  ، گۆشت فرۆشەکە دووکانەکەی کۆ دەکردەوە ، دیم وا  ژنەکە  هاتەوە گەیشتەوە بەر دەم قەسابەکە ، کەس ئاگای لێ نەبوو  کەوتەوە  قسەکردن و مامەڵە کرن قەسابەکە ڕازی نەدەبوو، من چومە نزیک تر  ئەمجار ژنەکە وتی بەخوا ئێستا پێنج دینارم قەرز کردووە لەڕێی خودا هەتیوو بارم بم دەرێ ، دەستی برد بۆ ناو سنگی  عاباکەی کەوتە سەرشانی سەرپۆشەکەی کەوتە ملی  ،قژێکی زەردی کەمێ ئاڵۆزکاو ماش و برنجی  زەردی خورمایی لەگەڵ ڕەنگی دەم و چاوی تێکەڵ بوو بوون ، جووتێ چاوی جوانی نەرم زۆر بەقورسی بۆی  هەڵدەهاتن  دەتگوت  گۆمێکی ناو دارستانێکە  لەژێر تاریکی قورسی شەودایە ،  جارجارە وەک تیشکی ئەستێرەیەکی دوور دوور  دەبریسکانەوە
وەک چاوی ئاسکی سەر بڕاو  چاوەکانی لەکابرای دەڕوانی و دا نەدەخران ، دوای ساتێکی زۆر پێڵوەکان   زۆر بە ماندووی  دەگەیشتن بەیەک و چاوی پڕ شەرمی ژنانەی ژنەکەیان  دادەپۆشی،
  زۆر بەکەمی  چاوی لە چاوی کابرا دەترووکان. جگە من هەرکەسێ کە دیتیبای دەیگوت ئەڵڵا لەو نازو مەکرە ئێستا کابرای قەساب دەخاتە سەر ئاگر ،
  دووبارە ژنەکە گوتی با مناڵەکانم بێ شێو سەرنەنێنەوە  ،پێنج دینارەکەت  دەدەمێ و  تۆیش خێرێکی گەورە دەکەی خوای گەورە بتپارێزێ و ئاگاداری ماڵ و منداڵت بێ  با زۆر نەوەستم جوان نییە  بۆ من.
 زوو زوو سەیری ئەملاو لای دەکرد  ئەگەر کەسێک ئاگای لێ بووایە   لە حاڵەتی شەرم کردنی ژنەکە بە جۆرێ تر   لێکی دەدایەوە وخەیاڵێکی تری دەکرد
پیاوەکە گووتی خوا حافیزت خوشکێ خوا بتداتێ.
ژنەکە سەرپۆش و عەباکەی دایەوە بەسەریدا  و ڕۆیشت ئەم جار هەنگاوەکانی وەک پێشو نەبوون  وەک پێی کەروێشکەکەی پێشووتر  نەبوون  خێرا  بەدوای یەک نەدەکەوتن . هەر دەتگووت  چوارلاقی گایەکن لە گێرەوجووت کردن  تازە  بەر دراون ، زۆر جار دەمگووت ها  ئێستا دەشکێننەوە و دەکەوێت .  بە خۆڕاکێشان  لە پێچی کۆڵانەکەوە خۆی ون کرد، ئەگەر  لە شەرمەزاری بازاڕ نەبووایە حەزی دەکرد شەو لەو بەردەم گۆشت فرۆشانە ڕۆژ بکاتەوە   .
  چاوم  هەڵکەوت بەسەری گوێرەکەکەدا ڕەنگ زەردێکی  خورمایی بوو،  چاوەکانی زەردێکی کاڵ و نیوە کراوە بوون  لە کەروێشکە خەوێکدا بوون و بە نەرمی  دەیانڕوانی،
نەمتوانی سەیری بکەم   کەم کەم  هەناسەم تووند دەبوو ملم وەرگێڕاو هاتمەوە بۆ ماڵ..
ئەوشەو خەوم لێ نەدەکەوت، هەر کاتێ چاوم بچووبایەتە خەو ئەو ژنە سەری بڕابوو ، چاوەکاڵە خومارەکانی لێمی دەڕوانی و بانگی دەکردم  و خێرا ڕادەچەنیم  نەموێرا و نەمتوانی  بخەومەوە  ،بەیانی   زوو   هاتمە بازاڕ  کەم کەم  دووکان دەکرایەوە  ،قەسابەکان لاکەکانیان هەڵواسی بوو ،  لەبەرابەر  هەمان قەساب لەقەراخی جۆگاکەی ناوەندی بازار سەری گوێرەکەکە کەوتبوو سەگێکی دایکانە و سێ کوتکە لە پاڵ کەلە سەرەکەدا  بوون.  کوتکەکان  یاریان پێ