فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

فریشتە!

ناسک نەسیری
شاعیر، بەلجیکا
…………
تۆ ئەی فریشتەی بێ باڵ
ئەی میهرەبان
تا ئەو پەڕی خۆشەویستی بێ سنوور…
جارێک نەمدی
گلەی لە ئازار بکەی
ئازاری ڕۆح
ماندوو بوونت بۆ ئەستێرە و مانگ باس بکەی
زۆر تامەزرۆم
بۆ باوەشی بەهەشتی تۆ
ئەی فریشتە شیرینەکەی شاکاری عەرشی خودا
بیرت دەکەم
دەمەوێت شتێ بڵێم و ..
نازانم چۆن ؟؟
بەدوای هەر نهێنییەکدا  دەگەڕێم
چاوم دادەخەم
لە هەر جوانییەک دەگەڕێم
بۆ بیر هاتنەوەی هەر شتێ
بەتەنیا تۆ
دێیتەوە یاد
لە ژوانی هەر یادگارێ
لە هەر چێژێک …
کە دەگەڕێم
بە تەنها تۆ دێیتە یاد
ئەمڕۆ بە دەم
نەفەسی جگەرە کێشان
وەک زم زمە هاتییە یادم
نامەیەکت بۆ بنوسم
بە هێزی بـــــــــا …. بۆت بنێرم
تا پێت بڵێم ئارەزوومـــــە
وەک کڵوە بەفرێ
بەسەر ئاگری سینەتدا داببارێم
بڕژێمە ناو چاوەکانت
بە دەستی قەدەر دەمەوێ
جارێکی تر
داری عەشق لە هەناسەتدا بڕوێنم
جارێکی تر
وەکوو نامەی ئەویندارێ
دوور لە یـــــار بە تاسەی تۆوە بتخۆێنمەوە .
دایـــــــــــــــــە گیان