ئەکرەم خامۆش
شاعیر ، ھەولێر
………….
چاوەکەم چاوی من بێ چاوە
دوورلە چاوی تۆ هەروەك
بێ چاوم
چونکە چاوی تۆلە نیووچاوانمدا
چاوی لێ بردوم بەبێ چاوماوە چاوم
لە یەکەم نیگاکە چاوم چاوی پرنازو
عەشقی چاوی تۆی بینی
هەرلەوساتەوە چاوە کانی من
دوور لە چاوی تۆ جوانی نابینی
دەی چاوکالەکەم من چاوە روانم
بۆ شەری چاوت چاوت هەڵبێنە
کە چاوەکانم چاوی تۆیبینی
گەردنت ئازا چاوم دەربینە
من چاك ئەزانم چاوەکانی من
لە ئاست چاوی تۆ چاوم کوێر دەکا
چاوم برژێنە چونکە ئە وکاتە
چاوم لە جوانی تێ دەگا
خۆ تۆ دەزانی من بۆ
چاوی کاڵت کزو داماون
دوور لە چاوی تۆ چۆن چاوبگێرم
کە چاوەکانم نوقمی خوێناون
بەلام چاوەکەم من بێزار نابم
لە چاوەروانی چاوی جوانی تۆ
بەلکو ئامادەم چاوم برێژم بۆ
یەك تەماشای چاوەکانی تۆ
چاوی کاڵی تۆ بۆ من
یاسایەسەروەت ومالە هەموو دنیایە
ژیان بە چاوت بە عشق و ناوت
تابلۆی شادی یە پرلە مانایە
چاوت ……چاوت