مامۆستا سەڵاح
شاعیر، کەرکووک
………….
پایز هات و
بە چرپەی با.
چاوی سەوزی.
گەڵای وەراند.
پاییز هات و.
بەلوورەی با.
لەسەر پشتی هەوری.
ڕەشا.
تەرمی گەڵای.
لە باوەشی ساردوسڕی.
ئەم شەوەدا.
بەخاک سپارد.
ئەی پاییزی .
خەزانی من.
گەر ئەمجارە گەڕایتەوە.
نێو ئامێزی.
چاوی هەورم.
نم نم فرمێسک.
دابارێنە.
بەسەر زام و.
جەستەی گوڵا.
گەر ئەمجارە.
گەڕایتەوە.
بۆ ژوانێک.
تۆ بە ئەشکی
هەڵوەرینت.
شیوەنێ بۆ قژڕنینی
گوڵ دابەستە و
منیش
ڕەنگی زەردی.
خەزان.
باڵا پۆشی ناخم.
دەکەم.
بۆ دوا جاریش
ترپەی ڕوحم
چەشنی گەڵا
هەڵوەرێنە..