فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بە تەنیشت بێهوودەییەکی ترەوە!

پاشای باران
شاعیر
مانگەشەوێک
دارستانێک
لەو دوورانەوە و خۆم.
من بەوم کوتبوو:
ـ هەر کاتێک بگەم
دیسانیش بۆ تۆ دەگەڕێمەوە!
من گەیشتم و
نەگەییم؛
گشت گەیشتنەکان
بە نەگەیین دەگەیشتن
لە نەگەییندا،
کەوتم
دانیشتم
دۆڕاندم.
ئێستە لەنێو گشت دۆڕاندنەکانما
خەریکم بیر دەکەمەوە:
مانگەشەوێک
دارستانێک
لەو دوورانەوە و خۆم
کە بێتوو دەنگم پێی بگا
پێی دەڵێم:
ـ مرۆڤ هەرگیز پێ ناگا
ئەو دەڕوات و
ئیتر
ناگەڕێتەوە.

pashay baran.jpeg