فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکســت!

 ئەحلام موستەغانمی
بەکوردیکردنی: پشکۆ نەجمەدین
نووسەر، سوید
چ پێم خۆشە، بە بیانووی کاری نێوماڵت؛
ماڵوحاڵت داگیر بکەم،
تۆزی ژنان،
 لە فەرشی ژووری خەوتنت بتەکێنم،
لەپشت تۆڕی جاڵجاڵۆکەی یادەوەریت،
نهێنە شاراوەکانی کونوقوژبنی ماڵەکەت،
 دەربهێنم.
لە شێوازی ئاسوودەییی دانیشتنی سەر کورسییەکەت،
 ڕابمێنم،
هەموو دیاری و یادگارییە تۆزگرتووەکان، پاک کەمەوە،
بەڵکە لەسەر ڕەفەی ڕێکكەوت،
 لێوی شتەکان وەدەنگ بێن، ئاشکرات کەن!