نەورەس محەمەد
شاعیر، ھەولێر
ئەو پیاوەی هەناوم پڕ ماچ دەکات
ڕۆژێک دەمانچەیەک دێنێ،
بێژینگم لێ دروست دەکات.
خەڵوزم لێ وەدەست دەخات.
لە زیندانێم دەنێت.
گەرەکیانە کچێکی بەلەنگاز بم
زمانم قوت بدەم،
شەرم بکەم لەوەی پرچم درێژە و
پەنجەکانم ناسکن،
نێوقەدم باریکە
بەڵام نێوقەدی خۆم خۆشدەوێ
کچێتی خۆم لەباوەش دەکەم،
دەمەوێ تێر بۆنی بکەم
تێر ماچی تێبسووم.

