فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بێبەری!

 

ئاری یاران
ئاخری هەر بوو نسیبم ژەهری مار، دەردی سەری
دڵنەوایی دڵ بە کێ دێ، کێ دەبێتە ڕێبەری؟
گۆشەگیریم هەڵبژارد و دوور لە خەڵکی مامەوە
من لەبەر وی بێبەری بووم، ئەو لە من بوو بێبەری!ٚ
هێندە بەدمیهر و خراپ بووم، وا لە من گۆڕاوە ئەو؟
کوا سڵاوی ئەو دەمانەی من بە دڵ بووم موشتەری؟
دەردی عیشقە، هەر کەسی عاشق لە یەکتر تێدەگەن
کێ وەکو من بۆی دەکات کاری هەزاران نۆکەری؟
ئەو کە ماڵی خۆی لە ماڵی ئەو دڵەم جیا کردەوە
چوومە ڕیزی ئەو مرۆڤانەی دەکەن پێی قەشمەری!
حەیفە پیری و چرچ‌ولۆچی ببنە میوانی گوڵم
ئەو گوڵەی تاڵێکی زوڵفی، دێنی سەد حۆری و پەری!
تەختی ژینی من سەراوژێر بوو لە پاشی ئەو گوڵە
تۆوی خۆشی عومری “یاران” وا لە هیجریدا وەری!

Ari yaran.jpeg