فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شــیعر!

کامران شافێعی
شاعیر، نەرویج
ئاخ بۆ ساباتێک ،
ماندوویەتی تەنیاییمی تێدا
بحەسێنمەوە
بۆ باوەشیک، بمگرێتە خۆی
تێر تێر فڕمێسکی دووری تێدا هەڵوەرێنم
بۆ کۆشێ، وەک ئی دایکم
 بۆنی منداڵیمی
لێ بێت
تا دەرەنگ نەبوە
دەزانم
ڕۆژێ
مەرگ دەگاتە لام
تەنیایەکەم
هەتیو دەکات