فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ـ ـ ـ ( تۆبه ) ـ ـ ـ

ئاراس گەبەیی
شاعیر، ھەولێر
نە دەمەوێ جارێڪــــــــــی تر بتبینمەوە
نە دەمەوێ پەڕەی یــــــــادت هەڵدەمەوە
من پێم خۆشە دڵ تەنیا بێ و کەسی نەبێ
نەک لە پاڵی، ڪەسێڪدابێ، وەفای نەبێ
بیرم ناچـــــــــێ ئەو دەمانەی ونتەڪردم
منیش لەبێ ئاگـــــــــــاییدا بــــــــۆتە مردم
ببیت بەگـــــــــوڵ، لەسەر ڕێما هەڵبەوەری
جارێڪی تر ڕێگــــــا نادەم، دڵــــــــم بەری
نەک هەرجارێ، سەت جار ئەڵێم نەفرەت لەتۆ
تاقیامەت، ڕق ئەستورم دەرحـــــەق بەتۆ
ڕەگ و ڕیشەت لە نــــاخی دڵ دەر دەهێنم
هەرچیم هەیە پەیوەست بەتۆ، ئەیسوتێنم
ساویلکە بووم بەڵێ زۆریش ساویلکە بووم
دوای تۆیەکی بێ هەست کەوتم، دێوانە بووم
بڕۆ حــــــــــــــاشا نەبـمنـاســە، نەئـــەتناسم
بڕۆ حاشا لــە هیچ شوێنێڪ نەڪەی باسم
چاڪ بزانە باڵای سەری مــــــــــن و ئاسمان
لەم دابرانەی ڕووی داوە لە نێوانمان
تۆ بە تەنها نەوەك هەرمــــن خۆشت دۆڕان
هیوای مــن و هەزار خۆزگەی خۆتت تۆران
بــــــــــــــۆ لەمەو دوا ئیتر ناوی تۆ ناهێنم
تۆبە ئیتر لە باسی تـــــــــــــــــــــۆ ڕانامێنم
لەم چرڪە ساتە بەولاوە من سوێند ئەخۆم
نە ئـــازیزتم نە باوانتم نەهیچی تــــــــــــۆم
\ 7 \ 5 \ 2025 \ کات 10:00 شەو \

ئاراس گەبەیی.jpeg