جوانە کەریمات
شاعیر، کەرکووک
کاتێک وتت بیرت نەچێ
شا گوڵەکەی دونیای جوانم
خۆشەویستەکەی دڵی من
تاکە هیواکەی ژیانم
دەتکەم بە جوانترین شاژن
ناوت دەنێم بە گوڵە خانم
دەتخەمە سەر کورسی بەخت
دەتپارێزم وەک چاوانم
نوقمی بەختەوەریت دەکەم
بانگت دەکەم بە هەناسەکەم
لە هەر شوێنێک دابنیشی
ئەو جێگایە گوڵڕێژ دەکەم
بەڵام داخەکەی گرانم
نەهاتە دی هیواکانم
ئەو ئاواتەی پێی دڵخۆش بووم
بوو بە خەمی ڕۆژگارم