فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بیری کەسێک ئەکەم نازانم کێیە ..!!

ئەڵماس مستەفا
شاعیر، سوید
تۆبلێی کێ بێت ناشێ خۆم بم.!
ئەکرێ من بیری خۆم بکەم ؟
 بۆ نا ،
 ئەوانەی کەنایاندۆزینەوە و
نامانبەنەوە سەرخالی مەبەست
بزربونمان لە چەقی ئەم گەردونە ،
 ھەمیشەتێروانینەکانمان
ھێندەپەرش و بڵاون
نازانین لەدامێنی کام روانگەی ژیانەوە
 خالی ھاوبەشی یەکتر بدۆزینەوە ،
من بزر بووم
بۆیە تۆ نادۆزمەوە ئازیزەکەم