ناسک نەسیری
نووسەر، بەلجیکا
( ١ )
لە تاریکی شەودا وەرە
خۆم دەتدۆزمەوە وەک مانگ
لە کەناری دەریا ڕاکشێ
ترپەکانی دڵم دەیبیستێ
خونچەی لێوت
بە هەناسەی عەشقم دەپشکۆێ
ئیتر گیانە شەۆێک بێدەنگی بشکێنەو
وەک ئەستێرە
لە ئاسمانی دڵی مندا
دە دەرکەوە هەناسەکەم
( ٢ )
چی لە ڕۆح کەم
لە لاشەی ساردو سڕمدا
خەیاڵ هەر جارەو بە لایەکدا دەمبا
تۆ دەزانی
عەیامێکە بیرت دەکەم
بەڵام هەرگیز
پەپولەی ڕۆح
ڕێگەی نەدام
کارێک بکەم هەستی پێ کەی
چاک دەزانم
ئێوارەیەک
غوربەتی ئەم دڵە تەنگەم یەخەت دەگرێ
تۆش پڕ دەبیت لە گریان و
ئەو کات من نیم
کە بتبینم
ئاخۆ کەی دەست پێ دەکەی