عومەر تاھیر
شاعیر، ھەولێر
ئەی هەواری خوێن و بەفر
کام کچ دەلێ ؟
لە بناری پێشەنگاکەت
وەک دار مێوێ نابمە چەتر
هۆ تابلۆکەی بە مندالی هەتا ئەمڕۆ
هەوێنێ بووی
لە بۆ شیعرم دەپشکوتووی وەکو چرۆ
دلنیابە
داستانێکی بیرەوەری ڕازی منی
ڕێبوارم و دەستم داوتە ڕێشمەی بەخت
کە منال بووم زۆر جار دەم بیست
ئەستێرەیەک لە ئاسمانا کە دەخشا
بێ سێ و دوو دەیان چرپاند
گەورە پیاوێ لەم زەمینە
گیانی سپارد
ئا لەم کاتە شیعرەکانم بەسەر باڵی کۆترێکەوە
نێ ی دەتەقاند
هۆ ئەستێرەی بەختەوەری ئاسمانی شین
دەپێم بلێ هەتاکوو کەی؟
بەدیار لاشەی شیعرەکانم دێین و دەچین
خۆ دەمێکە من ووتوومە
شیعر نانە
شیعر ئاوە
شیعر وەکوو ئۆکسجینە
شیعر نەبێ هەموو دەمرین
هۆ ئەلقەکەی دەست و پەنجەم
خۆ دەمێکە دەتلێمەوە لە ئەشکەنجم
تۆ بەیادی دێوانەو شەم
من بە یادی مێرگ و جەم
چاک بزانە
خەمی شاعیر لە هاوینا ژیلەمۆیە
لە زستانا وەك زریانە
نەکەی بێ یە ناو حەشارگەی خەمەکانم
خەم و شاعیر ، عەشق و شاعیر ، خامەو شاعیر
لە کۆنەوە چوار برانە