بێکەس حەمەد قادر
شاعیر، ھەولێر
باران
نه‌رم نه‌رم
له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م ده‌دا
ته‌نیاییم ده‌بنه بیره‌وه‌ری و
چیڕۆكی درێژ
وه‌ك ئه‌و ده‌نگانه‌ی
له‌بێ ده‌نگی دێن و
ده‌نگ دروست ده‌كه‌ن
باران بێده‌نگیه‌كی
ته‌واوی له‌ژووره‌كه‌م نه‌خشاندووه
زه‌نگی ته‌له‌فۆنی ژنه‌كه‌م
باران توڕه ده‌كاو بێده‌نگی ده‌شكێنێ
من به دوای خۆم ده‌گه‌ڕێم
بۆ دۆزینه‌وه تۆ
له دۆزینه‌وه‌ی تۆ
ژووره‌كه‌م ئارام ده‌بێته‌وه
دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی نێوان په‌نجه‌م
ده‌چێته‌وه ئاسمان و سه‌مایه‌كی جوان ده‌كا
سه‌گێك له‌به‌ر ده‌رگا خه‌وتووه
من ده‌رگاكه هێواش داده‌خه‌م
جگه‌ره‌یه‌كی تر داده‌گیرسێنم
بیر له‌وێران بوونی مرۆڤی ئێره ده‌كه‌مه‌وه
ده‌زانم ته‌له‌فۆنێك ژووره‌كه‌م ئارام ده‌كا
ده‌زانم ته‌له‌فۆنێك دونیا وێران ده‌كا