فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بەشی سێھەم لەقەسیدەی « ژنێک .. لە نێو ڕەنگەکانی تەماشای دڵم دا!

فازڵ ڕۆژ
شاعیر، کەرکووک
دڵم ..!
لانکەی قریشەکەی ئەو ژنەیە
کەلێو ڕێژە
لەھەستی ژێوان بوونەوە
لە چرکەساتی توڕەبوونی دا
وەک پێکی شەراپ
بەدەستی بەدمەستی خۆیەوە ڕژام
ئێستاش
نازانێ چلۆن بمھێنێتەوە نێو دیدار..!؟
چرکەساتەکانی ڕۆژ
بەداوی ئینتیزارەوە دەھۆنێتەوە
لەنیگای تەماشای ڕێگای گەڕانەوەما
ھەستی چاوەڕوانی
چرۆیەکی  ڕوو لە گەشانەوەیە
ئازیزی دڵ ..!
لەدورەوە چاودێری گەڕانەوەم مەکە
تۆ .. ھەمیشە لە دڵمایت
لەنێو دێڕی شیعرەکانما دێی و دەچی
٢٥/٤/٢٠٢٥