ھبە فەیسەڵ
نووسەر
پێم ناڵێی کە تۆ، چیتدەوێ لە من؟
کەسانی وەک من، گەر هەشبن، کەمن!
سەرینێکی پاک، لە ژورێ گەرم؛
نیگایەکی ڕووت؟ یان چاوێ شەرم؟
ئافرەتێکی ژیر، دڵێک ڕەنگاوڕەنگ؛
چاوشین و جوان، تابڵێی بێدەنگ!
بە مەکر و سیحر، وابێت بەرەو ڕووت…
لەگەڵتدا بێت ، کوێرانە لە دووت!؟
دایکێکی بەسۆز، مامۆستای ژیان؟
دوانەیەک لە ڕۆح، دۆستی بێ زمان؟
گومانم نیە، تۆ هەمووت دەوێ!
ناپرسی؟ ئاخۆ منیش چیمەوێ؟!
#پرسیارێک
#ئافرەت
#پەیوەندی
#چیتدەوێ

