بێریوان
شاعیر، فینلەندا
……….
ئەمشەو دڵ و دەستەکانم گۆڕان بۆ نوێژ و
چاوەکانم لە سوجدەی چاوەکانت دانیشتن.
چرپەی باڵندەکان گەیشتنە گوێم
هەمووان خەوتوون و
من لە سەرخۆشیی خەیاڵت ون بووم..
خۆزگە دەخوازم جارێکی دی لە دڵی شەودا لە باوەشتدا بمێنمەوە و
لە قووڵایی چاوەکانتا دانیشم و
چاوەڕێی خۆرهەڵاتن لە چاوەکانتەوە بکەم و
لە کۆڵانی یادەوەرییەکاندا سەد ماچم لە لێوەکانت بکردایە.
١٠/٣/٢٠٢٥