فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چ ئازارێکی چێژ بەخشە!

ئامانج چیمەنی
شاعیر، سلێمانی
………
    برینی ئەم دابڕانە .
چەند فرمێسکێکی شیرینە
گریانی ئەم خەم وژانە.
لەناو هزرو دیدی مندا
بۆیەک نەبوون پیرۆزترە
له بۆ یەک بوون .
زۆر خۆشەویست بەیەک گەشتن و
لێک جودابوون .
چونکە مرۆڤی ئەم ڕۆژە
لەگەڵ یەکتری هەڵ ناکەن
ژیان ئەوەندە خێرایە
هەرچی ئەکەن پێی ڕاناگەن .
خەمی ئازیزێک کە ئەڕوا
لە خەمەکانی تر ناچێ .
خۆشەویستی و عەشق و ئەوین
بۆ ئەم وڵاتەی من ناشێ .
تۆ ئەوکەسەی کە لەگەڵتەو
بۆ تۆ ئەژی ڕێزی بگرە .
کە شکاندت دوورکەوتەوە
نەبۆی بگری نە بۆی بمرە .

ئامانج چيمەنی.jpeg