نازم دڵبەند
شاعیر، ھەولێر
…….
کیژم نەکەی ..بچیە دەرێ
ئەو کوڕەی ئەوجیرانەمان چاوی لێتە
نەوەک برات پێبزانێ
بتکا بە پەندی زەمانە و
خۆشی لەبەر شەرم و لە ترسانا
بەدەشت و دەرێ بکەوێ…
کچەش دەڵێ:
دایە چبکەم ،خۆم لەناو چاوی ئەودا دەبینم
ئەوەندە منی خۆشدەوێ
ناکرێ ئەو دەرگایەی لەسەر داخەم
دەزانم ئەو بەدرێژایی هەموو رۆژێ
حەزێ دەکات،ئەودەرگایەی ماڵەکەی مە
هەتانەکی نیوەی شەوێ
لەسەر پشت بێ
هەر بۆ ئەوەی چاوی لەسەر
ئەو حەوشەیەی مارێ مەبێ
تا بزانی و بمبینێ کو دێم و دەچم
تا لە پەنا بەتیچاوێ
شەودرەنگیش بێ
بۆ چرکەیەک من ببینێ