فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر!

محەمەد کەساس
شاعیر، سلێمانی
……..
وەک ڕێژنەبارانی بەهار
گەشانتەوە کاولاشی دڵ …
ڕۆحی بەیارت داپۆشیم
سەراپاشم گوڵجاڕی گوڵ …
————-
بەپەروانە بڵێ ئەمشەو
شەمی ڕۆحم تریفەی دێ …
لەدەورم با ، باڵی لێکنێ
نەبا ئاسمان بسوتێنێ
———-
هەناسەم بەفری زستان و
گڕەی دەروونم لە ئاسمان …
نەئەم چەترم پێ هەڵدەگرێ و
نەئەویش دەمباته دیوان …