جەزا سەنگاوی
شاعیر، سلێمانی
……….
زۆرهـەوڵـم دا لــەدنیادا بەئاوات و خـۆزگـەم بـگـەم
داخەکەم ئەوەی من ویستم قەدەرنەی هێنایەڕێگەم
چەندە ڕێگای ڕاست بگری بەڵام ئەسەف لاردەرئەچی
ڕۆژی هەزاریەخەت ئەگــرێ ئەڵێن کاکەبۆکوێ ئەچی
ئــەقــڵت لەســەرانەمــاوەوائــەم ڕێگــایەت گــرتووە
ئەمڕۆ ڕۆژی عەولەمەیە ئەڵێی خـۆت لێ گێل کردووە
وەکووشێت ئەت دەن لەقەڵەم یاخوودئەڵێن هیچ نەزانە
خــۆیان خــەبیــری مـاســتاوون قسەی حـەقیان لاگــرانە
هــەژاری والەپیاوئەکــات دەسی هــەزارناکـەس بگــری
گەر ڕۆژی دادپەروەری بێت بەسەگی بەردەرگای ناگری
لەزەمانەو دەوری ئەمڕۆ ماستاوچی و درۆزن شازن
خـەفـەتی ئەوەکـووشتوومی بەو ڕفتارەیــان ئەنـازن
تیجارمــان بـووەسیــاسی بــەرپـرسیش ئێستا تیــجــارە
دەستاو دەست کردنی پۆستیش بۆکەسێکی خزمەتکارە
هــەتـابـمــێــنم ڕەووشـتــی مــەردانــەی خـۆم نــادۆڕێــنم
پۆست و پارە وابەدەس بێت وەک کاغەزێک ئەی سووتێنم