فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شــیعر!

جەمال حەمید
شاعیر، ھۆڵەندا
.
پەیداکردنی
بژێوی سەختە
یاخود بێ ئەوی!
*
چەند دەستەپاچەم
لە حزووریدا
چەند ناگۆ و نامۆم
لە دەربڕینی
هەستی دەرووندا!
*
لە جێژوانێکدا
ڕستێک مرواری و
دڵم بە جێما!
لە بری ئەوان
بەرچاکێک ماچم
لەگەڵ خۆم هێنا!
*
کاتێک تۆ بزریت
نە باڵندەکان
ستران دەخوێنن بۆ درەختەکان!
نە من و (زەوی)ش،
تاقەتمان هەیە
بۆ دەورە و سوڕان!
*
بۆنی کام عەتر
دەگات بە بۆنی
گوڵی پڕتەقاڵ!
کامە مێلوودی غەمیگینە
وەکوو ستران و دەنگی
کرێکارێکی نێو کانە زووخاڵ!
*
دێوی کات و شوێن
ڕێگەی لێ گرتووین!
نەیبەخشین بە یەک
گوڵاڵەی ئەوین!
*
من شەوم و
تۆ بیابان
ئەڤین و شەوڕازە
نهێنی نێوانمان!
*
کە منداڵ بووم
وامدەزانی خواوەند
لەسەر هەورەکانە
لەوێوە ئاگای لێمانە!
*
ژیان،
 دیارییەکە لە خواوەندەوە
جوان تێیدا بژی!
میتافیزیکا، تەنیا وەهمێکە
کوا، چ کەسێک، دی!
*
بۆن و بەرامەی
گوڵی دار نارنج
شادی دەبەخشێ
بە مانگی مارچ!
*
خۆشەویستم
لەم گەردوونە بەرینەدا
سەرنجی شتێکم نەدا
ڕووخساری تۆ
لە نێویا بریسکە نەدا!
*
* میتافیزیکا= ئەودیووسروشت.
یەکی نیسان 2025

جەمال حەميد.jpeg