عوسمان ھۆرمزیار
شاعیر، ھەولێر
ئه‌و
له هونه‌رى ڕۆیشتن و
خۆبزركردن شاره‌زایه،
من
هیچ زانیارم نییه
له سه‌ر هونه‌رى له بیركردن،
ئه‌و هه‌ورێكه
به كه‌س ناڵێت: كه‌ى ده‌باری؟!
من
بۆشایی ڕسته‌یه‌كم به‌ناوى ئه‌و پڕ ده‌بمه‌وه،
ئه‌و
گه‌رمایه‌كى دژواره
بۆ زستانى ته‌مه‌نم نا…
بۆ هاوینى چاوه‌ڕوانیم،
من په‌روانه‌یه‌كم
هه‌ردوو باڵم كرده دیارى
بۆ چــــــــراى چاوه‌كانى،
ئه‌و
به قه‌ڵه‌م سووراوى لێوى
له سه‌ر ئاوێنه‌ى ژوورى نوستنى
ناوى من نانووســــــــــێ،
من
به خوێنى دڵم
ناوى ئه‌وم نووسیووه
له سه‌ر په‌نجه‌ره‌ى شكاوى ته‌مه‌نم،
ئه‌و
بڕواى وایه
نه ته‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه و
نه‌خه‌ونه‌كان ده‌بن به ڕاستى،
من منداڵێكم
به به‌له‌مى پیرى
هێشتا له كه‌نارى خه‌ونه‌كان
چاوه‌ڕوانم،
ئه‌و
وه‌ك نیكۆتینى جغاره
به سییه‌كانم نووساوه
تا ده‌مكوژێ،
من
گه‌رووى پڕ هاوارى سته‌ملێكراوێكم
كه‌س وه‌ڵامم ناداته‌وه،
ئه‌و منداڵێكه
له خه‌یاڵم سه‌ما ده‌كا و
ناهێلێ ئاسووده‌بم،
من
شه‌هیدێكى بێده‌نگم
ناتوانم چیڕۆكه‌كه‌م بگێڕمه‌وه،
ئه‌و
وه‌ك بێژه‌رى هه‌واڵه به‌په‌له‌كان
هیچ هه‌واڵێكى خۆشى پێ نییه،
من ڕووباڕێكم
پێویستم به شایه‌دى كه‌نار نییه
له سه‌ر هاژه‌هاژى ته‌نیاییم،
ئه‌و
وه‌ك باران جوانه و
وه‌ك بارانیش بێ دڵه،
من برینێكم
برینێك، وه‌ڵامى هیچ
داوده‌رمانێك ناداته‌وه،
ئه‌و ڕه‌شه‌بایه, ده‌ستى نییه و
هه‌موو شتێكى منى تێكوپێك داوه،
من
كزه‌بایه‌كى بێ هێزم ده‌ره‌قه‌تى هیچ ده‌رگا و
په‌نجه‌ره‌یه‌ك نایه‌م،
ئه‌و بێده‌نگییه‌كه‌ى
وه‌ك ده‌نگى بۆمبا و
بۆنى ته‌رم ترسناكه،
من دره‌ختێكم
له پاییزیش
خه‌ون به گوڵ و گه‌ڵاوه ده‌بینم،
ئه‌و
هێشتا هه‌ناسه‌ى گومان
له سییه‌كانى دێن و ده‌چن،
من
تیشكى خۆرى زستانم
ناتوانم گۆمى ئه‌و چیڕۆكه وشك بكه‌م،
ئه‌و
گه‌رده‌لوولێكه لوولى داوم
به‌س بۆ كوێ؟!
من ڕه‌ژوویێكى ته‌ڕم
به فووكردنیش داناگیرسێم،
ئه‌و جه‌نگێكى سه‌خته
نیگاكانى
گۆڕه‌پانه‌كانیان پڕ كرد له شه‌هید،
من
لیستى قوربانییه‌كانم
ناوى هه‌موو شه‌هیده‌كان ده‌زانم،
ئه‌و كازێوه‌یه
له بیرى ده‌كه‌م
به‌ڵام هه‌موو به‌یانییان
ده‌یبینه‌وه, كازێوه له بیر ناكرێ،
من
سه‌ربازێكى ماندووم خه‌ون به ڕێكه‌وتننامه‌ى ئاشتییه‌وه ده‌بینم،
ئه‌و كه‌شتییێكى مه‌زنه
له ئۆقیانووسى خه‌یاڵم هه‌رگیز نووقم نابێ،
ئه‌و گوللـه‌یه‌كه
پرسیار له په‌نجه‌ى خاوه‌نه‌كه‌یى و
ئه‌و سینگه ناكا كه كوونى كرد،
ئه‌و ژوورى ئینعاشه
ده‌ربازبوون لێى زه‌حمه‌ته،
من دیلێكى زنجیركراوم
یادى ئه‌و به‌دواى خۆیدا ڕامده‌كێشێ،
ئه‌و ئاوایه
منیش ئاوام.