فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەوەی بەھار جوان دەکا

پێشڕەو کەریم
شاعیر ، سلێمانی
پێم وابوو ئەوەی بەهار جوان دەکات
گەشانەوەی گوڵەکانن
ژیانەوەی کانیاوی نێو کێڵەگەکان و
سەوزبوونی درەخەتی سەر ڕێگاکانن
پێم وابوو خۆشترین دەنگ
دەنگی چریکەی باڵندەکان و
هاژەی چەم و ڕوبارەکانن
ئەرێ پێم وابوو
ڕوانینن لە ئاسمانی شین و
دەشتە سەوزەکان
ڕۆیشتن بەنێو گوڵە نێرگزەکان
 بەهار جوان دەکەن
نا ئەزیزم ؛
ئەوەی بەهار جوانتر دەکات
دەرکەوتنی تۆ بوو
بەکراسە ڕەنگاوڕەنگەکانتەوە
لەنێو دەشت و چیاکاندا
بزەی لێوەکانی تۆ بوو
لەقەراغی ڕووبارەکان
درەوشانەوەی چاوەکانی تۆبوو
بەڕووی دونیادا.
ئاخر تۆ سەراپا جوانی
 لە ڕووت ئەتکێ
لە کوێ بەهار
وەکو تۆی پێدەکرێ.