فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هـیوا

کامەران حەمە
شاعیر، ئەڵمانیا
هیوا نەبێ وردە وردە
کاڵ ئەبمەوە
هیچ نامێنم.
هەر وەک گەڵا
زەرد دەبمو
لەبن دارێک
دائەمێنم.
هیوا لەناو
تیشکی خۆرە ،
سوڕی خوێنە
نانە ئاوە.
دەستی کرێکاری ماندو
پشتی حەماڵی چەماوە.
هەر هیوایە
ڕێگەی تەنهایە
بۆ ئاوات.
هیوا نەبێ
بەچەند ڕۆژێ
خەفەت گۆشتو مۆخمان
ئەخوات…