ڕەشوان گەردی
شاعیر، ھەولێر
له وه ته ی هه م
هه ر تەنیایيم ده نووسمه وه !
هه موو ڕۆژێ
هه ڵوه رانی
گه ڵای عومرى خۆم ده ژمێرم !
نه بوو بارانێكی ئه وین
تا دڵم سه وز كاته وه
ده ستێك نه بوو
كاتژمێری ئه م ته مه نه م بوه ستێنێ
تا لە ئينجانه ى ئـەم ژینه
به ديار كرانه وه ی په نجه ره ی
مه راقى ئه و گيان بسپيرم
له ئاوابوونی ئه و ترسام
ئه و ئاوابوو!
له شكانی دڵم ترسام
ورد و خاش بوو!
له وه رینی ته مه ن ترسام !
زوو هه ڵوه ری!
ئێواره یه ك نییە، لێره دڵم نه شكێ !
ئێواره یه ك نییه ، به ده م
له رزی ساردی ئه م ته مه نه
له سه ر ته رمی دڵێكی مردووی چه ند ساڵه
به بێ ده نگی هه ڵنه له رزم
ئێواره یه ك نییه ، لێره كز نه سوتێم
ئێواره كانت لێ ستاندم !
هه موو شه وێ
تا كوژانه وه ی هیلال و
داگیرسانی مۆمی هه تاو
موریدانه به شوێنپێی كۆچت دەگەڕێم
ئیواره یه ك نه یبردمه وه
كۆڵانه كانى مناڵی و دیلم بكا
تا به ده م ئه م جه نگی عومره گه وره نه بم
ئێواره یه ك نه بوو هه رگیز
به ره و پيرى و وه رین نه چم
تۆ ببينه، ئازیزه كه م تۆ ببینه
ئه وين چی له بۆ جێهێشتین؟!
هه زاران خەونی منداڵی و
دوو دڵی ئه وسای لێ كوشتین !

