ستار ئەحمەد
شاعیر، کەرکووک
مه‌ره‌كه‌بێكی رژاوی
هه‌موو رۆژێ
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م
تینوێتی خۆی پێت ده‌شكێنێ
كه‌دێت شیعرێك ئاڵ بنووسێ
یه‌كانگیری باڵات ده‌بێ
چی ده‌ربڕێ چی نه‌خشكا
له‌تۆ ده‌چێ
په‌ڕه نه‌ما
به‌لێوی ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی من ئاشنا نه‌بێ
چه‌ندین شیعر له‌ناخیدا
بوونه سوتماك هاتنه ده‌رێ
هه‌تا ئیستا نه‌یتوانیوه
په‌ی به‌جوانی و
راز‌و مه‌به‌ستی تۆ به‌رێ
زۆر گۆرانی له جگه‌ریا توانه‌وه
گه‌لێك داستان
له‌هزریدا تۆماركران
له‌گه‌ڵ ساتا سرانه‌وه
نه‌یانتوانی باسی ئه‌وینمت بۆ بكه‌ن
زاتی نه‌كرد به‌وشه‌یه‌ك
ناوت به‌رێ
كاتێك ده‌نووم
له‌ته‌نیشتم پاڵی ده‌خه‌م
له‌شه‌وانه زۆر وه‌ڕسه
تیله‌ی دیده‌ی خه‌و نابینێ
هه‌تا ده‌گاته ده‌مبه‌یان وڕك ده‌گرێ
به‌رۆژ له‌به‌ركمی ده‌خزێنم
كه‌ده‌ستی بۆ درێژ ده‌كه‌م
له‌شوێنی خۆ‌یا نایبینم
هه‌میشه به‌دوایدا وێڵم
ئه‌ویش سۆراخی تۆ ده‌كا
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م
له‌خۆم زیاتر شه‌یدات بووه
چی بنووسێ
چی نه‌خشكا
كت و مت هه‌ر له تۆ ده‌كا