ڕێبوار شێروانی
شاعیر، ھەولێر
خەم وەک گاسن بێ بەزەیی
دڵی پڕ زاممان دەکێڵێ
ڕۆژ نیە خۆشەویستیکمان
بێ ماڵئاوا جێمان نێڵێ
شار بۆنی غەریبی لێ دێ
ئازیزانمان سەفەر دەکەن
ئازارێک دەخاتە دڵمان
دەست لە دەستی قەدەر دەکەن
ڕۆژگارێکى چەندە سەیرە
باشەكان زوو جێمان دێڵن
كاتێ زيندوون بێ خاوەنن
كە دەشمرن خاوەن كێلن
چەند بێ تامە ئەم ژیانە
کاتێ دەمرین قەدر گرانین
بە چی دەچێ شین و گریان
کە مێوانی گۆڕستانین