فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شـــیعر

دیار نەسیم
شاعیر

هەتاکو ئەو جلی واڵای لــــەبــەربــــێ
دەبێ کارو پیشەی ئێمە نـــەزەربــــێ

کەڕادەبرێ بەلامانـــا بــەلــەنــــجـــــە
دەبێ ئیمان کەمەربەندی کەمەربـــێ

چ بێباکە لەڕەنجـــان و لـــە تـــــۆران
مەگەر ئاگر بەوێنەی ئەو خەتەربـــێ

بەکەس نادا بەڵێن و گفتــی دیــــدار
حەتا ئەر تاجی پاشایـــی لەسەربـــێ

بە ئومێدی ویساڵ هەرکەس خەیاڵکا
دەبێ بێشک دڵی توشــی کەسەربــێ

تیاماوم لە بـەیـــــنـــی دووخــیـــاردا
ئەبێ ئاخۆ پەری بێ یا بەشـــەربــــێ

دەپێکێ دڵ دەکێشێ جـان بەجــارێ
بە لەمحێکی ئەگەر ویستی لەسەربێ

تەمەن بەفرە لەبەر خورشیدی ڕوخی
ئەشێ ئەمڕۆ وەکو هەڵمی بەسەربێ

دەپرسن چۆنە حــاڵـی مـــن بـــزانــن
وەکو دیلێکە چەندساڵ بێ ئەسەربێ

مەگەر خودا بکا ڕەحـــمێ بـــەحــاڵم
دەنــا (نەسیم) دەبــێ هەر دەربەدەربێ

25/5/2018