فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شڕۆڤەی دڵــداری

شرۆڤەی_دڵداری
ئەیوب ئەحمەد تینوو کۆکەیی
شاعیر، بۆکان
دەمێ  شێت و دەمێ شەیدای ئەوینم
دەمێ دەمرم دەمێ ڕادەستی ژینم
جنوونی خۆشەویستی چی نەکرد لێم؟
دەمێ کافر دەمێ پابەندی دینم
دەمێ قەندیلە ناخم سارد و بێ تین
دەمێ سۆبەی خەیاڵی ئاگرینم
لە مانای خۆشەویستی تێنگەیشتم
دەمێ سەرمەست دەمێ زار و خەمینم
کە دەیبینم  دەڵێم شاهی جەهانم
کە نەیبینم خەریکی گەرمەشینم
کە نامەی دێ  لە ناخم  هەڵپەڕینه
هەواڵی نێ  دەمی مەرگم دەبینم
بە بوونی تامی سەرخۆشی دەچێژم
نەبوونی بۆتە نەشتەر بۆ برینم
لە تینوو گەر دەپرسی کاری؟ بێ ئەو
لە گەڵ یاد و خەیاڵی هاوسەرینم
١ گوڵانی ٢٥