فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەقی شیعری

قاسم تاباک
شاعیر، مەھاباد

چەترم لێ حەرام بێ گەر
بارانم بی

فیشەک دەنگ دەبڕێ

یەک لە پەنا
سیفری بێ بڕانەوە خۆشمدەوێی

گۆرانی لە شەڕ دا توانای بەرگری لە خۆی نییە

کانی یانی
یەکێکت لە لات دانیشتووە و
هەڵدەقووڵێی

تەلەویزیۆنەکان دەڵێن
گەر ڕێکلاممان نەبێ ناتوانین
مەرگی سێبەرەکان بڵاوکەینەوە

درەختێک دەستی گرتم
لە شەرمی
هەوەڵین ماچت دا بیرت دەکەم

ئاو
بە خوێن ڕوون دەبێتەوە

خۆشەویستی لە جەغز دا قولینچکی نییە

ئەو سێبەرانەی پێشت کەوتوون
پێیان ناگەی و
کەس ناوێرێ
بۆ سێبەرەکان تەلقین دادەن

یەک لە پەنا سیفری بێ بڕانەوە جەنگە و
من خۆشمدەوێی

چوارگۆشەیەک بە لە من دا
لە فیشەکی وێڵەکی دەترسێم
پاڵ بە قوولینچکێکتەوە دەدەم
پیری عەیبێک بوو
بە سەرت دا
هێنام