عومەر سەیدا
شاعیر،
تامەزرۆی نووستنێکم
رێك چاوەکانم دابخەم
نەپرسم کێ برسییەتی
کێ تامەزرۆی هەواڵێکمە
کە نووستم کەس بانگم نەکات
کەس نەپرسێت .. چەند خەوتووم
کەس نەڵێت .. ئەمڕۆ چی دەکەیت
کەس لێم نەپرسێت .. ئێوارە چی دەکەیت؟
وەکو هەر رۆژێکی ئاسایی لێرەم
هەناسە ئەدەم
پێدەکەنم
قسە دەکەم
گریان دەگمەنە لای من
هەر لێرەم .. هێشتا لێرەم
هێشتا ئازار و پێکەنینم لێ تێکەڵ دەبێت
هێشتا نازانم دەستم بدەمە دەستی کێ
باڵەکانم دەکەمەوە
نافڕم .. ناتوانم بفڕم
بیر لە باوەشێکی پڕ چێژ دەکەمەوە
باوەشێکی پڕ موحیبەت
باوەشێکی تەڕ و تووش
باوەشێك پێم بڵێت
من کێم.