فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئاوەدانــی

چالاک عەلی فایەق
شاعیر، بەریتانیا
لەزۆر جێگا بەدڵتەنگی پێداگری
لەمانەوە دەكەین
لە زۆر شوێن بزەی سەرلێوان تۆراون
;
ئاسودەنین
;
وەك چۆن
لە ئامێزی تاراوگەدا
هاوڕابین
بەبێ سكاڵا
هەلا هەلا
و
بێستایش
سزادراوی
شوناسمانیـین.!
هەرواش
هاتنەوەم گوێ بە غەم
و
تەمتومان نادا
لەژێر سیمای
لە ژێر نیگەرانی
و
نالەباری
تامی تـۆ دەدات
نەرمە مۆسیقای خۆشبەختی دەژێنێ…
;
بەهاری وەتەن
و
خۆم