فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆی تــۆ

حەمە ڕەشید ھەرەس
نووسەر و ھونەرمەند، سلێمانی
تۆی تۆ
پەرتووکێکم پێشکەش کردوویت
پەڕەی یەکەم
ویستم شتێک تۆمار بکەم
کە بۆم نووسیت پێشکەش بە تۆی ……….
نەمتوانی تەواوی بکەم
ئاخر تۆی چی؟
تۆی زۆر شیرین؟
تۆی زۆر نازدار و نازەنین؟
تۆی فرە ژیر؟
تۆی شاژنی ترۆپکی ئەوین؟
ئەمەندە گەورەیت
ئەو ناوانە هیچی هیچ نین
لەبەر ئەوە بە زمانی پڕ بە شکۆ
بۆم نووسیویت: پێشکەش بە تۆ
تەنها تۆی تۆ
٢٠١١