فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کاپــتن

کاپتن
ئارام مەلا عومەر
شاعیر، کەرکووک
لەمێژساڵە سەرم کاسە
لەهاژەی ئەو بەڵێنەی
وەک ئاوی زێرابەکان
بە خوڕگەدا تێدەپەڕن
لەم دارستانە چڕەدا
ڕێوی نماشی کەڵبەکانی دەکات
ئەم هەمو شارە
هێندەی شارە مێروستانێ
بەیاسانەکراوە
ئەوئەسپە بەبارێکی گرانەوە
بەڕچەڕێی ئەوشاخەدا داگەڕا
کەچی لەم سەحرایە هەڵدێرا
ئەم هەورە لەوەتەی هەیە
دادەبارێنێ
هەزاران دڵۆپەباران
بوبەجۆگەلەو
جۆگەلە بو بەڕوبارو
ڕوبارەکان یەکیانگرد
بون بەزەریا
کەچی کاپتنی ئەم کەشتیە
هەر سەوڵی خۆی
دەکوتێ لەلمی بیابان
18/2/2025